کارنامەی کۆبوونەوەی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە و 11 یاسا و پرۆژە یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بەشێک لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی تەندروستیی دەروونی، رێکخستنی وزەی نوێبووەوە، هەمواری یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانیی و مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەدرێت.

بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەنگ بە پرۆژە یاسای رێکخستنی سەندیکا کرێکاری و فەرمانبەران و پیشەگەرەکان بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 40 تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە.. یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە کەرکوک دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەناوی “ئەحمەد رۆمیە” راگەیاند، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکانی داناوە. بەپێی…
Total
0
Share