ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشیی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی پەیوەندار بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک پەسەندکرد.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، “لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشممەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی پرۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە پەیوەست بە پارێزگای کەرکوک پەسەندکرا”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پرۆژە یاساکە پشتبەستوو بە بڕگەکانی ناو دەستووری عێراقی دارێژڕاوە، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بە مەبەستی دەرچوواندنی وەک یاسایەکی تایبەت”.

ئەو پرۆژەیاسایە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە لەخۆدەگرێت کە لە دوای ساڵی 1976 لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەرکراوە کە بە هۆیەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی دیکە دراون بە عەرەب.

 

بابەتی پێشتر

تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ بومەلەرزەیەکی چاوەڕوانکراو دەکات لە ئیستانبول

بابەتی دواتر

لە هەولێر کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تەرم لە ماڵێكدا دۆزرانەوە

سێ تەرم لە ناو ماڵێكدا دۆزرانەوە كە ئەندامی یەك خێزانن و پۆلیس هۆكاری كوشتنیان ئاشكرادەكات. لە راگەیەندراوێكدا كە…
Total
0
Share