ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “چوومە سعودیە بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاویی شاری هەولێر و خوای گەورە دەرفەتی پێدام عومرەم كرد”.
راشیگەیاند، “بۆ ماوەی پێنج رۆژ بە شاندێك لەوێ بووین و پێنج كاتژمێر خوای گەورە دەرفەتی پێدام عومرەم كرد”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، خەڵكی هەژار عومرە دەكات و ئێمە بە پارەی حكومەت گەشتی عومرەمان ئەنجامنەداوە.