ڕایس بۆ ئارسیناڵ: لە سەددا 110ی من دەبینن

دیکلاین ڕایس، ئەستێرەی نوێی یانەی ئارسیناڵ بەڵێنی پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە و تەواوی وزەی خۆی بە ئیدارە و هاندەرانی یانە نوێیەکەی دەدات.

دیکلاین ڕایس لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی “ئارسیناڵ”ی ڕاگەیاندووە، “باوەڕم بە پێکهاتەی ئارسیناڵ و ڕاهێنەر هەیە، وزەیەکی زۆرمان هەیە و ئەگەر هەمووان بە ئاراستەی دروست پاڵ بنێین، سەرکەوتوو دەبین.

هەروەها دەڵێت، “دەمێکە ئارسیناڵ دەناسم، کاتێک درێسەکەی دەپۆشم دەزانم یاریکردن بۆ ئەو یانەیە مانای چییە، کە هەنگاوم نا بۆ نێو یاریگای ئیماراتس هەموو ڕەخنەکان پوچەڵ دەکەمەوە و لەسەددا 110ی وزەی خۆم بەم یانە مەزنە دەبەخشم، دەمەوێت باشترین ئاستم ببینن و بەیەکەوە هەنگاو بەرەوپێش بنێین.”

ڕایس لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023 بە تێچووی 105 ملیۆن پاوەند لە وێستهام یونایتدەوە ڕویکردە ئارسیناڵ، کە بە بەهێزترین گواستنەوەی ئەم وەرزە هەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودوا هەر پەنابەرێک بە بەلەمی نایاسایی بچێتە وڵاتەکە دیپۆرت دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

لە سنووری راپەڕین هەشت نان کرا بە هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share