توخێل لە تەنگانەدا دەست لە چێڵسی هەڵناگرێت

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی یانەی چێڵسی و تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی، ڕاهێنەرەکە جەختی لە بەردەوامبوون کردەوە.

توخێل لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاندووە، “لە ناخی دڵەوە، بە هەموو زانینی خۆمەوە لێرە بەردەوام دەبم، من دەزانم کە یانەیەکم خۆشویست دووبارە دەبمە پاڵپێوەنەر بۆ گەیشتن بە کەناری سەرکەوتنەکان”.

لەبارەی کێشەکانی چێڵسی و سڕکردنیان لە گواستنەوەی یاریزان، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە دەڵێت، “ئەرکی منە تەماشای دۆخەکە بکەم و چارەسەر بدۆزمەوە، تاوەکوو ئەو کاتەی کێشەکانمان چارەسەر دەکرێن و لە کۆتاییدا دەگەڕێینەوە نێو بازاڕی گواستنەوەکان”.

بەپێی سزای سەپێنراوی حکومەتی شانشینی بەریتانیا بەسەر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانە، چێڵسی بۆی نییە لە مێرکاتۆی هاوینەدا هیچ یاریزان بکڕێت و دانوستاندن بۆ گواستنەوەی یاریزانان بکات، تەنها دەتوانن یاریزانە خوازراوەکان لە نموونەی باتشوای، بیلی گێڵمۆر، باکایۆکۆ، ئیمێرسۆن، ئیمبادۆ بگەڕێننەوە، یاخود یاریزان بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

كەركوك و بەغداد.. سێ چەكدار و دوو حەشارگەی تەقەمەنیی داعش دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

شۆڕشێکی گەورە لە چامپیۆنزلیگ-دا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆپی ئاڵتون گیراوە

ئەلیساندرۆ هاوڕێیەکی مێسییە و کاروبارە ئیدارییەکانی بۆ بەڕێوەدەبات، دەڵێت پێمانوتراوە بەشداری ئاهەنگی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی داهاتوو بکەین. ئەلیساندرۆ…
Total
0
Share