کچێکی بەرەگەز عەرەب لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کچێکی راگەیاند كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە دادگای لێكۆڵینەوەی بەغدا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومان دەكرا تۆمەتبار بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(ن،ج،ح لەدایكبووی 1999 بە ناسنامە عەرەب) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە داواكراوە، راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

کاکەڕەش سدیق: پارتی بڕوای بە پرسی نەتەوایەتی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

كارەبای دوكان ژمارەیەك هەلی كار رادەگەیەنێت و داوا لە ئارەزوومەندان دەكات فۆڕم پڕبكەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکان ژماره‌یه‌ك…
Total
0
Share