دژەتیرۆر سێ داواكراو لە سێ ناوچەی جیاواز دەستگیردەكات

هێزەكانی دژەتیرۆر بەهاوكاری دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان سێ داواکراو لە سنووری رەشاد و حەمرین دەستگیردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) رایگەیاند، هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق (CTG) و هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان و حەمرین ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا سێ داواکراو لە سێ شوێنی جیاواز دەستگیربکەن کە بە ماددەی تیرۆر داواکراوبوون، پاشان رادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان، وەك ئەوەی دژەتیرۆر ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

رۆژە پشووەكەی ئەم هەفتەیە گۆڕدرا

بابەتی دواتر

هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share