خوێندنی باڵا حەوت بڕیاری پەیوەست بە پێشكەشكارانی خوێندن دەركرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی خوێندنی (دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا) و كورسییە بەتاڵەكان چەند بڕیارێكی دەركرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە كۆبوونەوەی ژمارە (2)ی ئەنجومەنی وەزارەتدا، دوای 9 كاتژمێر كۆبوونەوەی بەردەم ئەم بڕیارانەی داوە:

1- چەسپاندنى ئەنجامى بەرایى پڕۆسەى خوێندنى باڵا (دیبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) دواى راگەیاندنى ئەنجامى پەڵپ کە لەلایەن زانکۆکانەوە جێبەجێدەکرێت.

2- ئەو پێشکەشکارانەی لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچوون، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دەسەڵات دەدرێتە ئەنجومەنى زانکۆکان لەڕێگەى گواستنەوە (موناقەلە)ى کورسییەکان لەهەمان بەشى زانستى یان زیادکردنى کورسى بەپێى تواناى بەشە زانستییەکانیان یاخود بە هاوبەشى زانستى نێوان زانکۆکان، کورسى خوێندنیان بۆ دەستەبەر دەکەن و هەر کورسییەک کە لەڕێگەى گواستنەوە (موناقەلە) یاخود زیاد دەکرێت بۆ پلانى بنەڕەتى زانکۆکان، ئەوا بەشێوازى پارالێڵ دەبێت. ئەگەر زانکۆکان نەیانتوانى کورسى خوێندن بۆ بەشێک لە دەرچووان دەستەبەر بکەن بە پڕۆسەى سەرەوە، ئەوا بە وەرگیراو هەژماردەکرێن لەم خولە، بەڵام دەستپێکردنى خوێندنەکەیان دەکەوێتە خولى داهاتوو.

3- دواى جێبەجێکردنى خاڵى دووەم، ئەگەر لەو بەشانەى کە کورسیەکانیان بەهۆى دەرنەچوونى پێشکەشکاران پڕنەبۆوە، ئەوا کورسیەکانیان پڕدەکرێتەوە بە رەچاوکردنى ریزبەندیى نمرەى توانستى زانستى پێشکەشکاران لە سەرجەم بازنەکان (خوێندنى باڵا، گشتى، و پارالێل) لە بەرزترین کۆنمرەوە بۆ نزمترین تاکو کورسییەکان پڕدەکرێنەوە، بە مەرجێک نمرەى توانستى زانستى بەدەستهاتوو لە (10) کەمتر نەبێت و هەموو ئەو کورسییانەش خوێندنەکەیان بەشێوازى پارالێڵ دەبێت.

4- کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى، ئەوانەى لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى نمرەکەیان لە (10) و بەسەرەوە بێت ئەوا بە وەرگیراو هەژماردەکرێن.

5- کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت بە رێژەى (70%)، کە لەلایەن وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە پشتڕاستدەکرێتەوە، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلان بۆ تەرخاندەکرێت، بە مەرجێک نمرەى توانستى زانستى بەدەستهاتوو لە (10) کەمتر نەبێت.

6- بڕیاردرا بە تەرخانکردنى کورسیى خوێندن بۆ ناوچە دابڕیندراوەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەرى خاڵەکانى (4، 5).

7- بڕیاردرا ئامادەکارى بکرێت بۆ راوندێکى ترى خوێندنى باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان راسپێردران لە سەرەتاى مانگى 9ى 2023 پلانى نوێ ئامادەبکەن و بۆ وەزارەتى بنێرن.

بابەتی پێشتر

دەزگای لوتكە: پەنابەران لە یۆنان بەدەست خراپی گوزەرانەوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

رۆژە پشووەكەی ئەم هەفتەیە گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
Total
0
Share