شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە دوکانداران دەدات

شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە دوکاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی و شەقامی سالم دەدات، ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن و شوێنکارەکانیان پیس بکەن، سزادەدرێن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشیاریمان بڵاوکردۆتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕە کان کە پێویستە پابەند بن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا (شەقامی سالم و ناوبازاڕ) بەشێوازێک پیس کراوە کە لە توانای ژینگەپارێزەکان دەرچووە.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بۆیە جارێکی تر هۆشداری دەدەین لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
Total
0
Share