لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی، كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای عەربەت ـ سلێمانی رووداوێكی هاتووچۆ روویدا كە تیایدا شۆفێری مینی پاسێك گیانیلەدەستدا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە بەهۆی ڕژانی گازەوە بووە لەسەر ڕێگاكە لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگرەوە كە چەند دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون و دوایەمینیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس بووە كە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و ەبەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.