بەرهەمی پەتاتە لە 2023دا 600 هەزار تۆن بووە و بەشێكی بۆ ڤینگەر و چپس بەكارهێندراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا، بەرهەمی پەتاتە 200 هەزار تۆن زیادیكردووە و ئەمساڵ بەرهەمەكەی گەیشتووەتە 600 هەزار تۆن و داهاتەكەشی بە 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، جووتیارانی هەرێمی كوردستان ساڵانە، 30 جۆر پەتاتە بەرهەمدەهێنن كە 10 جۆریان بۆ بەرهەمهێنانی (فینگەر و چپس) بەكاردەهێندرێن جگە لە دەرفەتی بەرهەمهێنانی باشتر و زیاتر، سەدان هەلی كاریشی بۆ هاوڵاتییان ڕەخساندووە.
هاوكات مەهدی محەمەد، سەرپەرشتیاری كۆگای پەتاتەیە رایگەیاندووە، “لە كێڵگەكانەوە پەتاتە دێت و دوای پشكنین، لە لایەن لیژنەی ئەندازیاران، باش و خراپیان جیادەكرێنەوە، پاشان كێش دەكرێن و هەریەك بە قەبارەی خۆی دەچێتە ناو سیستم و ژمارەیان بۆ لە یەك تا سێ بۆ دیاریدەكرێت، دواتر بۆ كۆگا رەوانە دەكرێن”.

وتیشی، “ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ جووتیاران كردووە، بۆ ئەوەی 20 هەزار تۆن پەتاتەیان لێوەربگیرێت، كە دەتوانرێت لە كۆگاكان بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵبگیرێن و بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەكاربهێندرێت.

بابەتی پێشتر

كاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

پارەی دوو مانگی ئەم كەسانە پێكەوە خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share