بڕیارە سبەی دووەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی خستەڕوو.
دوای ئەوەی دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لە 9ی ئەم مانگە راگەیەندرا، بڕیارە سبەی دووەم دانیشتنی وەرزی نوێ ئەنجامبدرێت.
بەپێی بەرنامەی كار دانیشتنەكە چوار بڕگە لە خۆدەگرێت كە بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ چوار پرۆژەیاسا.
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ كە بەپێی دەستوور ماوەی چوار مانگ دەخایەنێت، چەندین پرۆژەیاسا لە بەردەم ئەنجومەنەكەدا دەبن بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردان.
دانیشتنی یەكەمی وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی دووەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان دوێنێ بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی 178 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو و تیایدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ حەوت پرۆژەیاسا كرا.
بەرنامەی كاری دانیشتنەكە: