تەرمی منداڵێك لە شاخێكی رانیە دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێك لە شاخێكی نزیك رانیە دۆزرایەوە و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوێنێ هاوڵاتییەكی بەڕەگەز سوری سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمارکرد لە دژی کەسێکی نەناسراو، لەسەر ئەوەی بە فێڵی شتکڕین کوڕە هەشت ساڵانەکەی لە ماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت و دەستگیرکرا کە لە رەگەزی نێر و تەمەنی 21 ساڵ و دانیشتووی رانیەیە.

تۆمەتبار لە رووی دەروونیەوە ناجێگیرە. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانینا بە تاوانەکەدا بەوەی بە فێڵی شت کڕین، منداڵە هەشت ساڵانەکەی بردووە بۆ نزیک شاخی هەنجیرە و لەوێ منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە، وەك ئەوەی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی پێدا.

ئاشكراشیكرد، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس چوون بۆ شاخ و، شەوی رابردوو تەرمی منداڵەکە دۆزرایەوە، لەهەمان شوێن ئامێرێک لە جۆری مشار دۆزرایەوە. تەرمی منداڵەکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەریی رانیە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق خولی پێگەیاندنی ئەفسەران دەکاتەوە

بابەتی دواتر

سودانی سەردانی سوریا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە تونێلی دەربەندیخان لەکاتژمێر 8:00 ی ئێوارەوە تا 7:00 ی بەیانی و…
Total
0
Share