بەپێی رۆژمێری حكومەتی هەرێم دوو رۆژی ئەم مانگە بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و رۆژی عاشووراوە پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژمێری حكومەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكراوە و تیایدا رۆژی سێشەممە 18ی تەمموز بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە (1ی موحەڕەم)وەكو پشوو دیاریكراوە و رۆژی پێنجشەممە 27ی تەمموز بەبۆنەی رۆژی عاشووراوە (10ی موحەڕەم) وەكو پشوو لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمدا دیاریكراوە.