نەرمین مەعروف: بۆ مووچەی مانگی شەش بەغداد 800 ملیار دینار دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێَراق روونكردنەوە لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەدات و دەشڵێت، “ئەگەر بودجەش جێبەجێنەكرێت بۆ ئەم مانگە هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو حكومەتی عێراق 800 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دەبێت رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەربچێت و گرفتی لایەنی یاسایی نەماوە و چاوەڕواندەكرێت ئەو رێنماییە دەربكرێت و تا ئەو رێنماییانە دەرنەچێت ناتوانێت كار بەیاسای بودجە بكرێت.

راشیگەیاند، ئەگەر رێنمایی دەرنەكرا حكومەتی عێراق هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە دەنێرێت و گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنابێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم تانە لە یاسای بودجە دەدات

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. بومەلەرزە روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share