شاندێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم گەیشتە بەغداد

شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی پیشەسازی و بازرگانی گەیشتنە بەغداد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، شاندێكی وەزارەتەكە لە بەغدان بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی پیشەسازی و بازرگانی لە نێوان هەرێم و بەغداد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیری پیشەسازیی عێراق بە ئامادەبوونی سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی باس لە گرفتەكانی پیشەسازی كران و میكانیزمەكانی چارەسەركردنیان بە وردی خرایەڕوو، بڕیاریشە چەند لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە و كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێداچوونەوە بە زۆرینەی بڕگە و…
Total
0
Share