كوێستان محەمەد: بە سەدان كەس چاویان كز نییە بۆ مووچە بە نابینا تۆماركراون

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كەیسەكانی جەستەی بزوێنی و نابینا و نابیست پڕن لە گەندەڵی.

راشیگەیاند، ئێمە چەندینجار رامانگەیاندووە ئەو كەسانەی مەرجەكانیان تێدا نییە ئەو پارەیەی وەریدەگرن حەرامە و بەدواداچوونمان كردووە و بەشێك لەو كەسانە لە رێگای راپۆرتی پزیشكییەوە پشتڕاستیدەكەنەوە كە مەرجەكانیان تێدا و ئەگەر لیستەكانیان پاكبكرێتەوە دەتوانێت مووچەی ئەو كەسانە زیادبكرێت كە شایستەن.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی جەختیكردەوە، “بە سەدان كەس چاویان كز نییە بۆ مووچە خۆیان بە نابینا تۆماركراون”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: "حەمەگیان" لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدایە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: ئامادەكاریی دەكەین بۆ پێشوازیكردن لە ڤلادیمێر پوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی: ڕۆژی شەممە خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون دەستپێدەكاتەوە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون لە سەرجەم كۆلێژەكان دەستپێدەكەنەوە و…
Total
0
Share