كەریم عەلی: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق و بەپێی یاسای بودجە بەنزین بە 450 دینار دابیندەكرێت

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای بودجە حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغداد دەكات و دەبێت هاوشێوەی مووچە و بودجە حكومەتی عێراق سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراوە بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكات و بەنزینیش بە نرخی 450 دینار بۆ شۆفێران دابینبكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایەوە كە هەرێمی كوردستان رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە پاڵاوگە ناوخۆییەكانی عێراق بۆ پڕكردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی توركیا رەزامەند نییە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابینكردنی ئەو 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی عێراق بە واتای جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد و یاسای بودجەیە.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق كە بودجە و مووچە دەنێرێت دەبێت بە هەمان شێوە جۆرەكانی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت بە رادەستكردنی ئەو بڕە نەوتە بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان، دەبێت بەنزین بە نرخی 450 دینار بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكرێت و لە وێستگەكانی سووتەمەنی لە پارێزگاكانی هەرێم بدرێتە شۆفێران.

بابەتی پێشتر

زاخۆ.. بارهەڵگرێك وەرگەڕا و شوفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ: هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین كانزای سروشتی كە دەستی بۆ نەبراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share