کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، گۆڕانێکی کەم لە پلەی گەرمی ئەمڕۆ و سبەینێدا روودەدات و پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

دهۆک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

سۆران: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: زیاتر لە جارێک هەوڵمانداوە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە سەد واژوو کۆکراوەتەوە بۆئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی…
Total
0
Share