کەمێک بەر لە ئێستا لە سنووری ئیدارەی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 29 کەسیش بریندارن.
رووداوەکە لەناو تونێلی زاخۆ روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 29 کەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.