نیوەی کۆتایی ویمبڵدۆن ئاگرین دەبێت

چوار ئەستێرەی بەهێزی بواری تێنسی سەرزەوی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبلدۆن.

هەریەک لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ، یانیک سینەر، دانییڵ میدڤیدێڤ، کارلۆس ئالکاراز قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن-یان تێپەراند و بە سەرکەوتوویی گەیشتنە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

بڕیارە لەو قۆناغەدا، یانیک سینەری ئیتاڵی ڕووبەڕووی جۆکۆڤیچ ببێتەوە، هەروەها ئالکاراز بەرامبەر میدڤیدێڤ یاری بکات، لە کاتێکدا سیان لەو یاریزانانە هەڵگری ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام”ن و لە ئێستادا بە بەهیزترینەکانی جیهان ناودەبرێن.

سەرەڕای ژمارەی خاڵ و پاداشت و گەورەیی ویمبڵدۆن، جۆکۆڤیچ و ئالکاراز لەسەر بردنەوەی ناسناوەکە گرەودەکەن، بەوپێیەی براوەیان خانەی یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی دەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
Total
0
Share