دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، باندێكی سێ كەسی دەستگیركرد كە بەنیازی ساغكردنەوەی دراوی ساختەبوون، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر بڕێك دراوی دۆلار و دیناری ساختەدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر فەرمانی دادوەر لە 7ی ئەم مانگە باندێكی ساغكردنەوەی دراو كە پێكهاتوون لە ژنێك و دووپیاو لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیردەكەن بەناوەكانی:-
ه ، ق ، ت/ لەدایكبووی ساڵی 1981
ڕ ، ج ، م/ لەدایكبووی ساڵی 1993
خ ، ت ، ح/ لەدایكبووی ساڵی 1967
هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر بڕی 3800 دۆلاری ساختە لە جۆری پەنجا دۆلاری و ( ١٠٠،٠٠٠ ) 100 هەزار دیناری چاپی عێراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە.