چوار کەس بە تۆمەتی بێهۆشکردنی شۆفێران و دزیکردن لێیان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن لە شۆفێرانی لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له ‌ئه‌نجامی‌ به‌دواداچوون ‌و چاودێریكردنی‌ به‌ره‌وامیی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ ل ه‌شێوه‌ی‌ بانددا له‌سه‌ر رێگای‌ ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشانده‌دا و ئوتۆمبێلیان راده‌گرت‌ و دوای‌ بێهۆشكردنی‌ شۆفێره‌كه‌ی‌ به ‌مادده‌ی‌ بێهۆشكار، پاره‌و كه‌لوپه‌لی‌ ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی”‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، “له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره ‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه‌ تۆمه‌تباران له‌شۆفێری‌ توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه‌ به ‌تۆمه‌تباران بوو”.

ئاشکراشیکرد، “له ‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی‌ 1990 – س، م، س له‌دایكبووی‌ 2003 – ر، ت، أ له‌دایكبووی‌ 2003 – ع، ت، أ له‌دایكبووی‌ 2005) به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به ‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له ‌یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و  دانییان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”‌.

بابەتی پێشتر

یانەکەی ڕۆناڵدۆ بۆی نییە یاریزانی دیکە بکڕێت

بابەتی دواتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی چەند ماددەیەکی ناو یاسای بودجەی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە سۆران گیانیلەدەستدا و بەرگریی شارستانیی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكە دەرهێنراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند،…
Total
0
Share