دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوبردنی سێ تیرۆریست رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێست كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا توانیان ئامر قاطعی سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوبەرن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش دوای كۆكرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی 29ی 6ی 2025 بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان كردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵكانە و تاوێركەوە ئەنجامداو لە رووبەڕووبوونەوەیەكی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاطعی سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بەناوەكانی.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو (ئادەم) ئامر قاگعی سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو (ابو عەزرا) كە چەكداری گرووپەكە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چالاكییەكەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپووركرد.