شارەزایان هۆشداریدەدەن
شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە

شارەزایانی كەشناسی هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە چەندین وڵاتی ناوچەكە و لەنێویاندا عێراق لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.

چاوەڕوان دەكرێت بارستە هەوایەكی گەرم بە ئاراستەی باكووری نیمچە دوورەگەی عەرەبیدا هەڵبكات و ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ناوچەكە، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی پێشگەی كەشناسیی عەرەبیدا هاتووە.

هەروەك بەپێی نەخشەكانی كەشوهەوا چاوەڕوان دەكرێت شەپۆلی گەرماكە كاریگەری لەسەر وڵاتانی (عێراق، سوریا، میسر و باكووری سعودیە) هەبێت و كاریگەرییەكەشی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەردەكەوێت.

پێشتر ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریكا تایبەت بە ئۆقیانووس و بەرگەهەوا بڵاویكردەوە، هاوینی ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرما لەماوەی 136 ساڵی رابردوودا تۆماركردووە.

لای خۆیەوە رێكخراوی كەشناسیی جیهانی رایگەیاند، جیهان لەڕێگادایە بۆ ئەوەی گەرمترین ساڵ بەخۆیەوە ببینێت و، گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر بەرز، ئەو هۆكارەی دیاردەی قەتیسبوونی گەرما زیاددەكات.

رێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی خستەڕوو، حوزەیرانی رابردوو چواردەهەمین مانگی لەسەر یەك بوو كە پلەی گەرمای پێوانەیی لە زەوی و زەریاكاندا بەخۆیەوە بینی.

بەپێی دەستە و ناوەندەكانی پەیوەست بە گۆڕانكارییەكانی كەش و ئاووهەوا، پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆلە چەند هەفتەیەك بخایەنێت و ناوچەیەكی بەرفراوانی سەرجەم كیشوەكانی جیهان بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

منداڵێك لە زێی گەورەدا خنكا

بابەتی دواتر

لە دوو مانگدا زیاتر لە 31 هەزار فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share