شارەوانیی سلێمانی 500 نەمام دابەشدەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە دروشمی “با شارەکەمان سەوزتر بکەین”، هەڵمەتێک بۆ دابەشکردنی 500 نەمام بەڕێوەچوو.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی و تیمی یاوەری، هەڵمەتێکی مەیدانی و هۆشیارییان بۆ دابەشکردنی نەمام لە دەروازەی هاتن بۆ شاری سلێمانی نزیک تونێلی پێشڕەو، ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاند، هەڵمەتەکە لە ژێر دروشمی “با شارەکەمان سەوزتر بکەین” بەڕێوەچوو، تێیدا 500 نەمامی جۆری سنەوبەریی ستوونی کە گونجاوە لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە بەسەر ئەو گەشتیار و سەردانیکارانەی لە ناوچە گەشتیارییەکانەوە دەگەڕانەوە بۆ شاری سلێمانی، دابەشکرا، بەو ئامانجەی هەموو بۆشاییەک لە ماڵ و کۆڵان و گەڕەکەکاندا بە سەوزیی بڕازێندرێتەوە.

دەشڵێت، ئەم هەڵمەتە، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لەلایەن هاوڵاتییان و گەشتیارانەوە، دابەشکردنی ئەو 500 نەمامە، تەنیا چالاکییەک نەبوو، بەڵکو چاندنی 500 هیوای نوێ بوو بۆ زیاتر سەوزکردنی سلێمانی، دڵنیاییش دەدەین ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە فراوانتر دەکرێن بۆ ئەوەی سلێمانی هەمیشە وەک پایتەختی ڕۆشنبیری و نموونەی باڵای ژینگەدۆستی لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share