قائیمقامیەتی سلێمانی سێ شوێنی لەناو شاری سلێمانیدا داخست بەهۆی پەبەندنەبوونیان بە مەرجەکان و رێنماییەکانی کارکردن و دانەخستنی فرۆشگاکان تا کاتێکی درەنگ کە نایاساییە.
لە راگەیەندراوی لیژنەکانی قائیمقامیەتدا هاتووە، فرۆشگاکانی (بانكۆك، قه‌ڵادزێ و سناك باڕفرێش) داخران بەهۆی ئەوەی تاوەکو درەنگانی شەو بە کراوەیی ماونەتەوە و پابەندی کاتی داخستن نەبوون.
ئاماژە بەوە دەکات خاوەنەکانیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، پێویسته فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له وه‌رزی زستان سه‌عات (10:00)ـی شه‌و، هه‌روه‌ها له‌وه‌رزی هاویندا سه‌عات (11:00)ـی شه‌و فرۆشگاكانیان دابخه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.