دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە خۆی وەك راوێژكاری سودانی ناساندووە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە خۆی وەك راوێژكار لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد ناساندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تێیدا هاتووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، كەسێك كە خەڵكی پارێزگای بابلە چەند پلەیەكی حكومی بەفێڵ بۆ خۆی بەكارهێناوە، لەوانەش راوێژكار لە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لەو رێگەیەشەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رەزامەندی دادوەر وەرگیراوە و تۆمەتبارەكە لە قەزای مەنسووری بەغداد دەستگیركراوە، بەپێی یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: بە دەنگێکی بەرز دەڵێین بەڵێ یەکێتی مێژووە، یەکێتی هێزە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان: پێنج كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامین لە هەوڵەکان جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە سەرجەم پرسە داراییەكانی دیكە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی، محەمەد شیاع سودانی جەختیکردەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و جیاکردنەوەی…
Total
0
Share