بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت، فەرمانی گرتن بۆ چوار كەس دەرچووە كە كاریان بازرگانی و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەربووە لە سنوورەكە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك كە تێیدا هاتووە، فەرمانی گرتن بۆ چوار كەس دەرچوو بوو، كە كاریان بازرگانی و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەربوو لە پارێزگای دهۆك و زاخۆ.
ئاشكراشیكرد، لەو سێ تۆمەتبارە كەسێكیان دەستگیركردووە، كە گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەرە لە سنوورەكە و هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبارەكەی تریش بەردەوامە.