وێنەیەکی لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی هەرای ناوەتەوە !

لێپرسراوی کارەکانی عوسمان دێمبیلی، موسا سیسۆکۆ لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە بانگهێشتکراوە، تاوەکو جەمسەرەکان لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندی نێوانیان، یاخود هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەوە گفتوگۆبکەن.

موسا بەبێ ئەوەی هەست بەخۆی بکات، کاتێک لە فڕۆکەخانەی بەرشلۆنە دادەبەزێت، مۆبایلەکەی گرتووە بەدەستییەوە، وەک دەردەکەوێت پەیوەندییەکی تەلەفونی بۆ هاتووە، پەیوەندییەکەش لەسەری نووسراوە “لیۆناردۆ پی ئێس جی”.

زانیارییەکان لەیانە ڕۆژنامەنووسانی پرۆگرامی “ئیل چیرینگیتۆ”وە درکی پێکراوە، وەک ئاشکراشە، لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی پاریس سان جێرمان و بەرپرسی گواستنەوەکانی ئەو یانەیەیە.

ئایا دێمبیلی پەیوەندی بە پاریسەوە دەکات؟ یاخود بەڕێوەبەری ئەو یانەیە وایکردووە لە یانەی بەرشلۆنە یاخیبێت و بۆندەکەی نوێنەکاتەوە؟

عوسمان دێمبیلی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ بارسا کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتە بە ڕێککەوتنێک نەگەیشتووە بۆ نوێکردنەوەی، زۆرینەی سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕۆیشتنی دەکەن لە یانە ئیسپانییەکە.

بابەتی پێشتر

داواكراوە پڵنگەكەی باتیفا بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە بكرێت

بابەتی دواتر

ئاسایش دەستگیركردنی دوو ئەندامی داعش لەناو سلێمانی ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share