ئاكرێ.. لەماوەی سێ رۆژدا 16 ئاگركەوتنەوە روویداوە

لە سێ رۆژدا 16 رووداوی ئاگركەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاكانی ئاكرێ روویداوە و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانی گیانییان نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی رابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا 16 رووداوی ئاگركەوتنەوە بووە و لەلایەن تیمە جیاجیاكانیانەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

رووداوەكان لە سنووری ناحیەكانی (قەسرۆك، رۆڤیا، گردەسێن، دارەتوو و دینارتە) و گۆڵان بوون و تیایدا پوش و پاوان سووتاون، بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share