عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، سەنتەرێک لە شاری هەولێر هەردوو قاچت دەبڕێت بۆ بەرزکردنی باڵا و خەڵکیش دەچێت.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “سەنتەرێک هەیە لە هەولێرهەردوو قاچت لە بنا دەبڕێت و پارچەیەک پلاتینی 10 سانتیمی دەخاتە بەینی دوو ئێسکەکە، دواتر هەردوو رانت لە بنا دەبڕێت و پارچەیەکی دیکە پلاتینی هەشت سانتیمی دەخاتە بەینی دوو ئێسکەکە بۆ بەرزکردنی باڵا.. خەڵکیش دەچێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “باوەڕم بەو ریکلامانە نەکرد تا ورد و درشت بە دوایدا چووم”.