شارەوانیی سلێمانی دوا رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی رووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، سەرجەم رێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوییان ئەنجامداوە و تەنها چاوەڕوانی چەند رێوشوێنێك لە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ دەكەن.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئیشێكی زۆر باس لەسەر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە.

وتیشی، “هەموو وێنە تۆمارییەكان، نەخشەكان، ژمارەكان، پێگەكان، بڕیاری ئەنجومەن، رەزامەندیی نەخشەدانان، نووسراو بۆ وەزارەت و داواكردنی پێداویستییەكان، هەموو ئەوانە ئەنجامدراون”.

لەیلا عومەر روونیشیكردەوە، بەڵام ئەوەی تۆزێك پڕۆسەكەی خاوكردووەتەوە، چاوەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵ دەكەن كە رێوشوێنی كوژاندنەوەی زەوییەكان و دەستلێهەڵگرتنەكەی یان چارەكردنی زەوییەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی وەك شارەوانیی سلێمانی ئیفرازی بكەن و دەست بە دابەشكردنی بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای…
Total
0
Share