بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندین بە رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ بەرەوپێشبردنی برایەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) کرد کە پێکهاتبوون لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان، جەنگیز چاندار و بەردان ئوزتورک، پەرلەمانتارانی دەم پارتی.

لە دیدارێکدا کە د. جوان ئیحسان و د. یوسف گۆران، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، جەخت لە هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەم پارتی کرایەوە.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد و وتی، ئێمە پابەندین بە رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ بەرەوپێشبردنی برایەتی و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە چڕدەکەینەوە، چونکە ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات.

کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، وەفدی پارتی دەم هیوایان خواست لە زووترین کاتدا فڕۆکەخانەکە بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرگای داواکاری بۆ کارکردن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێتەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share