ئۆکرانیا بە پاڵپشتی سێ وڵات داوای مۆندیال دەکات

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، ئیسپانیا و پورتوگال و ئۆکرانیا و مەغریب پێشنیازێکی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی مۆندیالی 2030 پێشکەش بە “فیفا” دەکەن.

لەم دواییانەدا هەریەک لە ئەرجەنتین، چیلی، پاراگوای و ئۆرۆگوای پێشنیازێکی هاوبەشیان پێشکەش کرد بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030، کە یەکەمجارە لە مێژوودا ببینین چوار وڵات میوانداریی مۆندیال بکەن.

زۆرترین وڵاتی ڕێکخەری مۆندیال کە تاوەکو ئێستا تۆمارکراوە، دوو وڵات بووە ئەوانیش کۆریا و ژاپۆن بوون لە ساڵی 2002.

بۆ مۆندیالی 2026 و یەکەمجار لە مێژوودا، سێ وڵاتی پێکهاتوو لە ئەمریکا، مەکسیک، کەنەدا پاڵەوانێتییەکە سازدەکەن.

بڕیارە براوەی مافەکانی ڕێکخستنی مۆندیالی 2030 لە ساڵی 2024 لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە ئاشکرابکرێت، سەیریش لەوەدایە، ئۆکرانیا لە جەنگێکی گەورەدایە لەگەڵ ڕووسیا و ژێرخانی وڵاتەکە وێران بووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت پاڵەوانێتییەکی هێندە گەورە سازبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر بیتیس گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ بیتیس…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share