مانچستەر یونایتد بۆ دوو یاریزان: دەتوانن بڕۆن

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا، مانچستەریونایتد لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی 2023دا دەرگای ڕۆیشتن بۆ دووان لە یاریزانە ناودارەکانی دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تۆڵک سپۆرت”، هاری ماگوایەر و سکۆت ماکتۆمینای لەگەڵ ئێریک تین هاگ پێگە سەرەکییەکانیان لەدەستداوە.

کاسیمیرۆ جێگەی ماکتۆمینای گرتووە، لە لایەکی دیکەوە لیساندرۆ مارتینێز کۆتایی بە باڵادەستی هاری ماگوایەر هێناوە و تەنانەت باندی کاپتنییەکەشی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە دووانەی ناوبراو ڕێگەیان پێدەدرێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2023 یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” بەجێبهێڵن.

ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانەدا پلانەکەی جێبەجێ نەکات، چونکە یانەکە لە چوار پاڵەوانێتیدا بەشدارە و ئەگەری ڕوودانی پێکانی چاوەڕواننەکراو هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share