(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی نه‌یشن لیگی بڕی

هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و شه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی دیکه‌ پله‌ی یه‌که‌می گروپه‌کانیان مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ 18 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتاڵیا و به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان مسۆگه‌رکرد.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا و له‌ یاریگای گرباڤیکا ستادیۆن هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه‌ و هێرزۆگۆڤینا میوانداری ئیتاڵیای کرد.

ئیتاڵییه‌کان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و توانیان باڵاده‌ستی نیشانبده‌ن، له‌ خوله‌کی 22 ئه‌ندریا بیلۆتی گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد، له‌ تایمی دووه‌میشدا (خوله‌کی 68) دۆمینیکۆ بێراردی گۆڵی دووه‌م و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی یارییه‌که‌ی تۆمارکرد، یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، سکوادرا ئازۆرا ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 12 و لوتکه‌ی گروپی یه‌که‌م و بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی مسۆگه‌رکرد.
له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا له‌ ستاد ڕۆی پودوان میوانداری دانیمارکی کرد و به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو یارییه‌که‌ی لێبرده‌وه‌.

گۆڵه‌کانی به‌لجیکا له‌ خوله‌که‌کانی سێ و 56 و 69 و 88 له‌لایه‌ن یوری تیلیمانس و ڕۆمیلۆ لوکاکۆ (دوو گۆڵ)، کیڤن دی برۆینه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی دانیمارکیش له‌ خوله‌که‌کانی 17 و 86 له‌لایه‌ن جوناس ویند و (ناسڕ شادلی به‌هه‌ڵه‌)‌ تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له‌ لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌دا به‌رده‌وامبوو (پێشتر بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی بڕیبوو).

جگه‌ له‌ به‌لجیکا و ئیتاڵیا و له‌ کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌، هه‌ڵبژارده‌کانی نه‌مسا، چیک، هه‌نگاریا، وێڵز، سلۆڤینیا پێگه‌ی خۆیان له‌ پله‌ی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان یه‌کلاییکرده‌وه‌.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:

ئه‌لبانیا 3-2 بیلاڕووسیا

کازاخستان 1-2 لیتوانیا

ئه‌رمینیا 1-0 مه‌قدۆنیای باکوور

جۆرجیا 0-0 ئیستۆنیا

بۆسنه‌ 0-2 ئیتاڵیا

پۆڵه‌ندا 1-2 هۆڵه‌ندا

به‌لجیکا 4-2 دانیمارک

ئینگلته‌را 4-0 ئایسله‌ندا

نه‌مسا 1-1 نه‌رویج

ئێرله‌ندای باکوور 1-1 ڕۆمانیا

چیک 2-0 سلۆڤاکیا

ئیسرائیل 1-0 سکۆتله‌ندا

هه‌نگاریا 2-0 تورکیا

سڕبیا 5-0 ڕووسیا

ئێرله‌ندا 0-0 بولگاریا

وێڵز 3-1 فنله‌ندا

کۆسۆڤۆ 1-0 مۆڵدۆڤا

یۆنان 0-0 سلۆڤینیا

بابەتی پێشتر

دۆزینەوەی ڕوفاتی 147 سەربازی عێراق کە لە شەڕی عێراق _ ئێران کوژراون

بابەتی دواتر

بۆسنه‌ 0 - 2 ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار