قوباد تاڵەبانی: حكومەتی هەرێم پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەكات

جێگری سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و دەكرێت رۆڵی زیاتریان لە گەشەپێدانی هەرێمدا هەبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ نەسروڵڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی بازرگانانی هەردوولادابێت.

هەردوولا هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابوری هەردوو وڵاتدایە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

لە بەشێکی دیكەیدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لە دوو ناوچەی هەرێم پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی

بابەتی دواتر

گولەر بە "مەرجی هازارد" یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو…
Total
0
Share