هەرێم كەمال ئاغا: بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە، لیوای 20ی پێشمەرگە دەستبەكاردەبن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە لیوای 20ی پێشمەرگە دەستبەكاردەبن و مووچەشیان لەسەر بەغداد دەبێت.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد دوو لیوای هاوبەش پێكدەهێندرێت كە ئەركیان پاراستنی سنووری ناوچە دابڕێندراوەكان دەبێت

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیوای 20 بە پێی یاسای بودجە هیچ گرفتێكی نەماوە و دەنگی لەسەر دراوە و ئەوەش لەچوارچێوەی رێككەوتنەكانی هەرێم و بەغدادایە لە یاسای بودجە پارەی بۆ تەرخانكراوە.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركردنی رێنمایی تایبەت بە یاسای بودجە و جێبەجێكردنی لیوای 20 دەستبەكاردەبن لە ئەركەكانیان و مووچەیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەر لە نیو ملیار ساڵ روویداوە.. جەیمس وێب پێكدادانی گەردوونیی نێوان دوو گەلەئەستێرە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەكە سەربازییەكاندا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share