لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد یەكدەخرێت

لەسەر یەكخستنەوەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغداد روونكردنەوە دەدرێت و پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیش دەشڵێت، “دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق بەپێی ئەو پڕۆژەیاسای ئامادەدەكرێت یەكبخرێتەوە”.

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاری لەسەر دەكرێت تایبەتە بە رێكخستنەوەی میلاكاتی دەوڵەت كە بڕیارە بخرێتە خشتەی كاری كۆبوونەوەكانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت و بەوەش لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد یەكدەخرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادەكراوە بۆ یەكخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغدادە كە سەرجەمیان یەكدەخرێن بە جۆرێك مووچەی فەرمانبەرێك لە هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی فەرمانبەرێكی پارێزگای بەسڕە مووچە وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی: 8 گەڕەكی شاری سلێمانی دەپارێزرێت

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: بەردەوام ساڵ لای حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە 11 مانگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share