بەرشلۆنە یاریگای کامپ نو چۆڵ دەکات

ئەنجوومەنی شارەوانی شاری بەرشلۆنە گڵۆپی سەوزی بۆ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە داگیرساند، دەست بە پرۆژەی “ئیسپای بارسا” بکات.

پرۆژەی ئیسپای بارسا ناوازەیە، هاوشێوەی نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی ڕیاڵ مەدرید، یانەی بەرشلۆنە یاریگای کامپ نو بۆ شێوازێکی سەردەمیانە نوێ دەکاتەوە، هەروەها یاریگایەکی دیکە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان و یارییەکانی تۆپی دەست و باسکە بونیاد دەنێت.

لەو بارەیەوە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی ئازولگرانا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “پرۆژەکە لە وەرزی 2023/2024وە دەستپێدەکات، تاوەکوو 2025/2026 دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا یانەکەمان لە یاریگای لویس کۆمپانیسی ئۆڵیمپی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لالیگا و خولەکانی دیکەی ئەوروپا و ئیسپانیا ئەنجام دەدات، دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەکە، یاریگای کامپ نو دەبێتە باشترینی جیهان”.

تێچووی نوێکردنەوەی یاریگای کامپ نو، یاخود پرۆژەی “ئیسپانی بارسا” زیاترە لە 500 ملیۆن یورۆ، دوای کۆتاییهاتنی کارەکان، یاریگای کامپ نو و ناوچەی ڕاهێنانەکانی بارسا دەبێتە یەکێک لە نموونە ئەندازیارییەکان لە جیهاندا، تەنانەت ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەرانیش زیاتر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد. وڵڤەرهامپتن…
Total
0
Share