وردەکاریی رووداوی کوشتنی باوکێک لەلایەن کچەکەیەوە

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کچێک باوکی خۆی کوشت، وتەبێژی پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، رووداوەکە تاوانکارییە.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گوندی مەرزیخەی سەر بە ناحیەی شوان، لە سنووری پارێزگای کەرکوک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کچێک لە کاتی خەودا بە فیشەک باوکی خۆی کوشتووە”.

ئاشکراشیکرد، “کچەکە تەمەنی 14-15 ساڵان دەبێت، باوکیشی تەمەنی لە دەوری 50 ساڵاندایە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت، بەڵام ئەوە دڵنیاین کە تاوانکارییە و لە ئێستادا کچەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق لە یەدەگی غازدا دەیەم وڵاتی جیهانە

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستیی زانستیی دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێک لە ئیمڕاڵییەوە گەیشت

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیمڕاڵییەوە پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا و لایەنگرانی کرد. عەبدوڵا ئۆجەلان لە…
زیاتر ببینە

شارۆچکەی مەخمور چۆن رزگارکرا؟

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی مەخموردا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی یەکێتی وردەکارییەکەی باسدەکات. لیوا ئەیوب، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share