ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم راگەیەنرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەستیپێكرد.
سەرەتا وەزیری پەروەردە سوپاسی هەموو ئەو بەڕێوەبەر، مامۆستا و كارمەندانەی كرد كە بەشداربوون لە سەرخستنی تاقیكردنەوەكان.
پاشان ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ناوی یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی خوێندەوە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی-یە و بەمجۆرەیە:
زانستی:
رۆزی یەحیا عومەر فەتاح سلێمانی
شاد شوان محەمەد مەجید سلێمانی
نمە محەمەد نوری حسن گەرمیان
وێژەیی:
هەنار تەها نوری ساڵح سلێمانی/ چەمچەماڵ
پیشەیی:
فاتمە حسین قادر ئەنوەر هەولێر
دییە مەهدی ئەكرەم حەمەقادر سلێمانی
ئیمان ستار علی حەسەن سلێمانی
ئالان تۆفیق فریق حسن سلێمانی