لە مەخمور داعش هێرشیكردە سەر حەشدی شەعبی

چەكدارانی داعش، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە مەخمور هێرشیانكردە سەر حەشدی شەعبی، بەهۆیەوە چەكدارێكی حەشد كوژرا و دووانی دیكەش برینداربوون.

میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، لە نزیك گوندی معێز-ی سەر بە قەزای مەخمور داعش هێرشیكردووەتە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی، بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشد کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون، دواتر هێزێکی ئەمنی پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینیان لەو ناوچەیە دەستپێکردووە.

لەلایەكی دیكەوە هەر شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە مەخمور هێرشێکیان بۆسەر یەکێک لە بازگەکانی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ئەنجامدا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، “هێرشەکەی چەکدارانی داعش لەڕێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامدراوە بۆسەر یەکێک لە بازگەکانی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لە گردی مەخمورە گچکەڵە، کە چەند سەد مەترێك لە ناوەندی قەزای مەخمورەوە دوورە”.

بەرلە گەیشتنی ماتۆڕسکیلەکە بە بازگەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تەقەی لێکراوە و ماتۆڕسکیلەکە تەقێنراوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی لە هێزە عێراقییەکان نەبووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بابەتی دواتر

خانەوادەیەكی عێراقی لە سنووری لیتوانیا ڕزگاركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بەداخستنی بازاڕ لە ڕۆژی پێنجشەممە…
Total
0
Share