ڕۆناڵدۆی دیاردە کروزێرۆی لە قەرز ڕزگارکرد

ئەفسانەی بەرازیل و جیهان، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما سەرجەم قەرزە کەڵەکەبووەکانی یانەی کروزێرۆی داوەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا بەفەرمی وەک گەورەترین خاوەن پشک لە یانەی کروزێرۆ ئاماژەی پێنەکراوە، ڕۆنالدۆ نازاریۆ دا لیما، ناسراو بە ڕۆناڵدۆی دیاردە زۆرینەی پشکەکانی ئەو یانەیەی کڕیوەتەوە و دەستی بەکارەکانیشی کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن یانە بەرازیلییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕۆناڵدۆ سەرکەوتووبووە لە دانەوەی سەرجەم قەرزە کەڵەکەبووەکانی کروزێرۆ، کە لەلایەن یانە و بانکەکانەوە پێیدراوە، بەوهۆیەشەوە یانەکە لەگواستنەوەکانی داهاتووەوە دەتوانێت یاریزانی نوێ دابینبکات.

کروزێرۆ کە یانەی سەرەتای ڕۆناڵدۆیە و لە ساڵی 1993 لەڕێزەکانی یاریکردووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ خولی پلە دوو دابەزی، تەنانەت توانای ئەوەیان نەبوو یاریزانی نوێ بکڕن، بەڵام لەئێستادا دوای ئەوەی ڕۆناڵدۆ یانەکەی کڕییەوە، توانیویەتی لە قەرزە کەڵەکەبووەکان ڕزگاریان بکات.

ڕۆناڵدۆ لەهەمان کاتدا خاوەنی یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانییە، کە لە خولی پلە دووی ئیسپانیا بەشدارە.

بابەتی پێشتر

سێ ئەسمەرەکە لە یونایتد کۆتاییانهاتووە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: 2.8 ملیۆن ئاوارەی سوریا لەدۆخێکی مەترسیداردان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share