زیرەکیی دەستکرد هەڕەشە لە کاری ژنان دەکات

توێژینەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە کە پێناچێت زیرەکیی دەستکرد بە تەواوەتی کارەکانی زۆربەی خەڵک بگرێتەدەست، بەڵام بەشێک لە ئەرکەکانیان بەشیوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکات و هۆشداری لە بارەی دروستکردنی مەترسی بۆسەر کارەکانی ژنان دەدرێت.

توێژینەوەکە کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی کارەوە ئامادەکراوە و گەیشتووەنەتە ئەو ئەنجامەی کە زۆربەی کار و پیشەسازییەکان دەتواندرێت تەنها بەشێکیان بە ئۆتۆماتیکی کاریان پێبکرێت و پێدەچێت تەواوکەریان بۆ دابنرێت نەک بە زیرەکیی دەستکرد جێگەیان پڕبکرێتەوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە زیرەکیی دەستکرد مەترسی لەسەر کارەکانی ژنان دروستدەکات بەتایبەتی لە بواری کارگێڕی و ئۆفیسەکان کە بەشێکی زۆریان لەو بوارەدا کاردەکەن، ئەوەش لەکاتێکدایە کە زیرەکیی دەستکرد توانای بەرهەمهێنانی دەق و وێنە و دەنگ و ئەنیمەیشن و مۆدێلی سێ رەهەندی و داتاکانی تری هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share