ئەمساڵ چوار حاجی هەرێم لە كاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانیان لە دەستداوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ چوار حاجی هەرێمی كوردستان لە كاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە.

نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرە لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا لە سعودیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سبەینێوە گەڕانەوەی حاجییان بە رێگای وشكانی بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات لە 7ی ئەم مانگەوە بە رێگای ئاسمانی گەڕانەوەی حاجییان بۆ خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمساڵ لە كاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا چوار حاجی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

بابەتی دواتر

یەکەم کاروانی حاجییان ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

لە گەرمیان منداڵێك پاش كەوتنەناو گۆمێكی ئاوی ڕووباری سیروانەوە گیانیلەدەستدا. عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان…
Total
0
Share