وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی تابلۆكان بن و كەمتر لەو خێراییەی دیاریكراوە شۆفێری بكەن بە سزا لەسەریان تۆمار ناكرێت.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رێگای دوكان – سلێمانی چەندین تابلۆ بۆ دیاریكردنی خێرایی شۆفێران دانراوە و كە پابەندی ئەو تابلۆیانە بن سزایان لەسەر تۆمار ناكرێت.
راشیگەیاند، بە خێرایی 80 بۆ نزیك گوندەكان دیاریكراوە و ئەوانەی دیكەش بە خێرایی 100 بۆ شۆفێری دیاریكراوە و شۆفێران لەو خێراییە لانەدەن سزانادرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر كەسێك كەمتر لەو خێراییەی دیاریكراوە شۆفێری بكات سزای لەسەر تۆمار ناكرێت و ئەوەی بڵاودەكرێتەوە گوایە كەمتر لەو خێراییەش شۆفێری بكرێت بە سزا ئەژمار دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و ئێمە كەس لەسەر ئەو بنەمایە سزانادەین.