د. رێواز فایەق: دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ پرسیارێكی لەبارەی د. یوسفەوە ئاراستە نەكردووم

د. رێواز فایەق سەرۆكی‌ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،”لە ‌ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە نووسراوی راسپاردنی پارێزەران بۆ نوێنەرایەتیكردنی پەرلەمان لەبەردەم دادگاكە‌ هیچ نووسراوێكم ئاراستەی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ نەكردووە”.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە، ماوەی‌ ئەو چوار ساڵەی‌ كە رێواز فایەق لە پۆستەكەیدا بووە، هیچ نووسراوێكی ئاراستەی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ نەكردووە جگە لە راسپاردنی پارێزەران، هەر داوایەكیش لەسەر پەرلەمان كرابێت، سەرۆكی پەرلەمان تەنها بە سیفەتی وەزیفەكەی داوالەسەركراو بووە نەك بە سیفەتی كەسی.‌
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، د.رێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دادگای فیدراڵی هیچ پرسیارێكی سەبارەت بە د.یوسف ئاراستە نەكردووە، چونكە داواكان لەسەر پەرلەمان بوون نەك لەسەر كەسی سەرۆكی‌ پەرلەمان، پارێزەرانیش وەڵامی هەر پرسیارێكیان لە چوارچێوەی كاری پیشەییاندا دابێتەوە، چ بە زارەكی و چ بە لائیحەی داوا، گوزارشت نییە لە ڕای كەسیی سەرۆكی پەرلەمان.

ھەر لەراگەیاندراوەكەی د.رێواز فایەقدا هاتووە، “سەبارەت بە رێگری‌ لە د.یوسف محەمەد سادق، ئەو كات و ئێستاش باوەڕی نەگۆڕم ‌ئەوەیە كە ئەوەی بەرامبەر د.یوسف كرا نایاسایی و ناسیاسی و بگرە ستەمێكی‌ گەورەبوو لە پڕۆسەی‌ دیموكراتی‌ و ژیانی‌ پەرلەمانی‌ كرا “.

بابەتی پێشتر

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. برینداری رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی سلێمانی نهێنییەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share