بۆندی مەحاڵ .. لیڤەرپوڵ چاودێری دوو فەرەنسیەکەی لایپزیچ دەکات

کلۆپ خواستی لەسەر دوو بەرگریکاری یانەی لایپزیچە بۆ پڕکردنەوە کەلێنی ڤان دایک و گۆمێز

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێز بە دوای بەرگریکارێکدا دەگەڕێت، بەڵام خواستی یانە فرۆشیارەکان گەورەترین کێشەیان دروستکردووە.

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری ئەڵمانی ڕێدز دەڵێت، ” هەمووتان بارودۆخی یاریزانان لە پێگەی سەنتەری بەرگری دەزانن، ئەو یاریزانە باشانەش دەناسن کە لە پێگەی سەنتەری بەرگری یاریدەکەن، هەمووان لە بارەیانەوە قسە دەکەن، بەڵام پێمبڵێن، کام لە یانەکان پێویستیان بە پارەیە و دەستبەرداری یاریزانەکانیان دەبن؟ ئەگەر پێویستیان بە پارە بێت داوای بڕێکی شێتانە دەکەن، دڵنیانیم لە بوونی 80 ملیۆن بۆ کڕینی بەرگریکارێکی سەنتەر، یانەکان ئامادەنین یاریزانە کوالیتیەکان بە نرخی کەم بفرۆشن”.

ڕاهێنەرە سەرسامبوونی خۆی لە بارەی میدیا و هاندەرانەوە دەردەبڕێت، کە پێیان وایە ئاسانە یانەیەکی گەورەی وەک لیڤەرپوڵ بەرگریکارێکی گەورەش بکڕێت و دەڵێت، ” کارەکە بەو شێوەیە بەڕێناکات، ناتوانین بچینە دەرەوە و بە یانەی فرۆشیار بڵێین، سڵاو ئامادەیت کێشەکانمان چارەسەربکەیت؟ بەڵام هاندەران دڵنیادەکەمەوە، ئێمە نەخەوتووین و تاوەکو کۆتا سات هەوڵدەدەین، هەوڵدەدەین، با بزانین چی روودەدات”.

دایۆت ئۆپامیکانۆ و ئیبراهیما کۆناتی

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی دەیلی میرەر، بەڕێوبەرانی لیڤەرپوڵ لەسەر خواستی کلۆپ هەوڵەکانیان بۆ کڕینی یەکێک  لە دایۆت ئۆپامیکانۆ، یان ئیبراهیما کۆناتی دەستپێکردووە، کە هەردووکیان فەرەنسین و بۆ یانەی لایپزیچی ئەڵمانی یاریدەکەن، هەریەکێک لەم دوو گەوهەرە فەرەنسیە توانای ئەوەیان هەیە کەلێنەکانی ڤان دایک و گۆمێز پڕبکەنەوە و دواتریش لە پلانە درێژخایەنەکاندا سوودیان لێوەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق لە پلەی هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ خەرجی لە بواری سەربازیدا

بابەتی دواتر

عێراق.. كار بۆ یەكخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share